کۆبوونەیەکی گرنگ لە نێوان هێزەکانی ھاوپەیمانان و پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/5/2019، بە سەرپەرشتی کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت و بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی ئەرکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرو پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان و بۆردی چاکسازیی و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی سەر بە وەزارەت لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ دوایین پێشھاتەکان و پرۆژەکانی چاکسازیی پێشمەرگە کرا، ھاوکات تیمی ئۆفیسی ھەماھەنگی ئاسایشی ھاوبەش راپۆرتێکیان لەبارەی ھاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە پێشکەش کردو بەڵێنیاندا بەردەوامبن لە ھاوکارییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
لە کۆتایی لە کۆبونەوەکە بڕیاردرا لە مانگی حەوتی ئەمساڵ کۆبوونەوەیەکی باڵا بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆگرامی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام بدرێ.
باسنيوز
