سەرۆك بارزانی پشتیوانی بۆ جووتیارانی کوردستان دووپات کردەوە
لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی جووتیارانی كوردستان باسی گرفت و كێشەكانیان كرد و هەروەها بابەتی پێنەدانی پارە و شاییستە داراییەكانی جووتیارانی كوردستان لە لایەن حكوومەتی بەغدایان لەگەڵ سەرۆك بارزانی تاوتوێ كرد. داوایان لە سەرۆك بارزانی كرد كە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بدات، هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیشیان كرد كە بەدەنگ داواكاریی ئەوان و خەڵكی بەشخوراو هاتووە.
هەر لەو كۆبوونەویەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی جووتیاران لە ژیانی ئابووریی كوردستان كردەوە و ئەوەشی خستە ڕوو كە لە قۆناغی شۆڕشی ئەیلوولدا جووتیاران ڕۆڵی گەورەیان لە پشتیوانیكردنی شۆڕش هەبووە و سەرچاوەیەكی بەردەوامی شۆڕشی ئەیلوول و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە بوون.
هاوکات سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر گرنگیی كەرتی كشتوكاڵ و بە پێویستی زانی كەرتی كشتوكاڵ ببووژێتەوە و ببێتە كۆڵەگەیەكی سەرەكیی ئابووریی كوردستان.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ داوكارییەكانی جووتیارانی كوردستان ڕاگەیاند و ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە ئەوەی دەرهەق بە جووتیارانی كوردستان كراوە زوڵمێكی ئاشكرایە و هەموو هەوڵەكانیشی دەخاتە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی ماف و پارەی جووتیارانی كوردستان كە لای حكوومەتی عێراق ماوەتەوە.
باسنيوز
