شاندەکەی پارتی گەیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان
ھەروەھا شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە (عومەری سەید عەلی، ئاراس وەلی، ئاواتی شێخ جەناب، جەلال جەوھەر و عەلی حەمەساڵح) پێکهاتووە.
وابڕیارە دوای گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پێشنیازی پڕۆسەی چاکسازی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە، لە مەراسیمێکدا ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان واژۆ بکرێت.
دوای واژۆ کردنی ڕێککەوتنی گۆڕان و پارتی، ئەمڕۆ شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەکات و بەرپرسانی باڵای هەردوولا، ڕێککەوتنە ئیدارییەکەی یەکێتی و پارتی واژۆ دەکەن.
باسنيوز
