جەمال خەزنەدار: بارزانی نەمر کاریزما و خاوەنی هەیبەتێکی گەورە بوو
جەمال خەزنەدار، لە چاوپێکەوتنێکی کورتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "سەرەتا کە دیتم تەسورم نەدەکرت بتوانم قسەی لەگەڵ بکەم، وا دەهاتە فکرم، بەڵام کە قسەت لەگەڵی کردبا زۆر پێی خۆش دەبوو، خاوەنی دنیابینییەکی فراوان بوو، ڕوئیایەکی گەورەی بۆ ئایندە هەبوو."
دەشڵێ: "بارزانی نەمر زۆر حەزی لە گوێگرتن بۆ بیروڕای جیاواز هەبوو، حەزی لە گوێگرتنی گەنج و لاوان بوو، کاریزما و خاوەنی هەیبەتێکی گەورە بوو."
خەزنەدار ئاماژەی دا: "ئەوکات بارزانی نەمر پێی وابوو دەبێ شەراکەتی ڕاستەقینە لە وڵاتدا هەبێ و هاووڵاتیی کورد و عەرەب لەگەڵ عەبدولکەریم قاسمدا پێکەوە وڵات بپارێزن و بەرگریی بکەن و شەراکەت لە نێوانیاندا هەبێت و کۆماری عێراق، کۆماری کورد و عەرەبە."
دەربارەی یەکڕیزیی کورد لە هزری بارزانیدا، جەمال شایەتی دا، بارزانی نەمر هەمیشە پێی وابوو دەبێ یەکگرتوویی و یەکڕێزیی کورد بپارێزرێت، دەبێ لە هەڵویستە نیشتمانییەکاندا یەکڕێز بن و تەنیا چارەسەری پرسی کوردی یەکڕیزی و یەکگرتنە."
جەمال خەزنەدار بەهۆی پیشەکەیەوە کە ڕۆژنامەنووس بوو، دوو جار چاوپێکەتنێکی لەگەڵ بارزانی نەمر کردووە، جارێک لە ساڵی ١٩٥٨ لە بەغدا و لە ڕۆژنامەی شەفەق لە کەرکووک دەردەچووە و جارێک لەنێو ناوچەکەی ناوپردان.
مامۆستا و نووسەر و ڕووناکبیر، لە ساڵی (1938) لە هەولێر لەدایک بووە و لە مێژووی تەمەنی خۆیدا خزمەتێکی بەرچاوی بە دنیای نووسین و ڕۆشنگەریی کوردی کردووە و یەکێک بووە لە کۆکەرەوە و خەمخۆرە دیارەکانی بەئەرشیڤکردنی ڕۆژنامەگەریی کوردی و لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا دەستی نووسین و هاوکاریی بڵاوکراوەکانی دیار بووە.
شایەنی باسە، بە هاوکاریی سەرۆک بارزانی گەورەترین ئەرشیڤی ڕۆژنامەگەریی کوردستانی لە بەغدا ڕزگار کرا کە ترسی لە ناوبردنیان لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسەر بوو
kdp-
