"فه‌ره‌نسا داوای له عادل عەبدولمه‌هدی كردووه مافه ده‌ستووری و یاسایییه‌كانی كوردستان بدرێت"
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "فه‌ره‌نسا ڕۆڵێكی گرنگی گێراوه له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌م سه‌ردانەی دواییی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا، فه‌ره‌نسا داوای له عێراق كردووه، مافه ده‌ستووری و یاسایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت و ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ش له په‌یوه‌ندییه‌كان دڵخۆشكه‌ره. ئیمانوێل ماكرۆن، داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، ددان به فیدراڵییە‌تی عێراقدا بنێن".
گوتیشی: "په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا زۆر باشه، فه‌ره‌نسا چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته و پێی خۆشه حكوومه‌ت زوو پێك بهێنرێت تا له ئاستی باڵادا سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن".
kdp-
