بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر: سێ تۆمەتبار دەستگیر کران
لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "سێ تۆمەتبار لەلایەن ھێزەکانمان دەستگیر کراون، یەکێک لەو تۆمەتبارانە ئاڵودە بووە بە ماددەی ھۆشبەر و تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، دواتر دایکی خۆی کوشتووە، ھەردوو تۆمەتبارەکەی دیکەش تاوانی کوشتنیان ئەنجام داوە، ھەرسێکیان دراونەتە دادگا و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، سزا دەدرێن".
باسی لەوەش کرد: بە گشتی ئەنجامدانی تاوان لەناو ھەولێر بەرێژەیەکی زۆر کەم بووەتەوە، لەبەر ئەوەیە کە ئیجرائاتەکان زۆر بوونە و دەتوانم بڵێم لە 98% پەڕاوی لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان ھاتووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت: "تەنیا ئەو تاوانبارانە دەستگیر نەکراون، کە لەبەردەست نین، ھەماھەنگی لەگەڵ شارەکانی دیکە دەکەین ئەگەر تاوانبارێک لە ھەولێر بۆ ھەر شارێکی دیکە ھەڵاتووە، ڕادەست بکرێت".
باسنيوز
