گوتەبێژی یەکێتی: سبەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ پارتی واژۆ دەکەین

گوتەبێژی یەکێتی: سبەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ پارتی واژۆ دەکەین
گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمی وادەی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبەکەی ئاشکرا کرد.

کەمێک لەمەوبەر، لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند، سبەی یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی، ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی واژۆ دەکرێت کە تایبەتە بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

پێشتر مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕايگەیاندبوو کە ڕۆژی یەکشەممە شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان لەبارەی حکوومەت کۆدەبێتەوە.











باسنيوز
Top