ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەسەر دوو پرس کۆ دەبێتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەسەر دوو پرس کۆ دەبێتەوە
ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ دەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکە دوو پرسی سەرەکی باس دەکرێت، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێریش ڕوونکردنەوە لەمبارەیەوە دەدات.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر گوتی: "سبەی یەکشەممە 4/5/2019، ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەبارەی دوو پرس کۆ دەبێتەوە، یەکێک لەوانە بریتییە لە بنگھێشتکردنی بەرپرسانی خۆجێیی، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی خۆئامادەکردن بۆ مانگی ڕەمەزان بکرێت، تا بازاڕ قۆرخ نەکرێت و کەلوپەلی ئێکسپایەر بۆ ناو بازاڕ نەھێندرێت".

باسی لەوەش کرد، ڕاپۆرتێکی دیکە پێشکەش کراوە لەبارەی پێداچوونەوە بە ژمارەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە چەندین بەرپرس بۆ ئەو مەبەستە میوانداری کراون، لەوانە بەرپرسانی کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی.










باسنيوز
Top