د. ڤیان سەبری: پێویستە ناوچەکان لەڕووی ئەمنی و ئیدارییەوە ئاسایی بکرێنەوە و

د. ڤیان سەبری: پێویستە ناوچەکان لەڕووی ئەمنی و ئیدارییەوە ئاسایی بکرێنەوە و


د. ڤیان سەبری: پێویستە ناوچەکان لەڕووی ئەمنی و ئیدارییەوە ئاسایی بکرێنەوە و



بڕیارە ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت.



لەوبارەیەوە د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمە بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکەین کە درێژکراوەی کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەیە و هەندێ بابەت ماونەتەوە کە گفتوگۆی لەسەراین دەکرێت".



هاوکات ئاشکراشی کردبڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.



ڕوونیشی کردەوە کە گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواش بۆ کاتێکی نادیار دو اخراوە و نەیشاردەوە: "پارتی لەگەڵ هەڵبژاردندایە، بەڵام ئێستا نا، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو ناوچانە لەژێر خێمەدا دەژین و بارودۆخی ناوچەکان لەڕووی ئەمنی و ئیدارییەوە جێگیر نییە".




باسنیوز
Top