وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
لە راگەیەندراوەكەی لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف ھاتووە: "ئێوارەی رۆژی شەممە لیژنەی بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكانی كوردستان و دیوانی وەقفی سونی لە بەغدا، چاودێری بینینی مانگ دەكەن، بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم ھاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە ھەركەسێك ئێوارەی رۆژی شەممە 4/5/2019، بە بەڵگەوە مانگی بینی بە زووترین كات یەكەی ئیداری سنوورەكەی ئاگادار بكاتەوە".
K24
