له كه‌ركووك حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن په‌ره‌یان سه‌ندووه
رۆژی سێشه‌ممه 23ی نیسان/ ئه‌پریڵی رابردوو، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند، "ته‌نیا له 3 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، 132 حاڵه‌تی خۆكوشتن له عێراق تۆمار كراون".
كۆمسیۆنه‌كه ئاماری 3 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی بڵاو كرده‌وه. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، "هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن مه‌ترسیداره".
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، "پارێزگای كه‌ربه‌لای باشووری عێراق له ریزی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه دێت، له زۆری ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان و ته‌نیا له‌و پارێزگایه له سێ مانگدا، 20 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆمار كراون".
له دوای كه‌ربه‌لا، پارێزگای به‌سره به 19 حاڵه‌ت و دواتریش كه‌ركووك به 15 حاڵه‌ت، ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌می ئاماره‌كه‌یان گرتووه.
له نوێترین پێشهاتیشدا، له هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی دیكه‌ی خۆكوشتن له سنووری پارێزگای كه‌ركووك تۆمار كراون.
k24-
