"بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکان هەلی کاری زۆریان ڕەخساندووە"
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران بۆ سه‌ر بازاڕ و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار، میران كامیل، گوته‌بێژی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌نگاوی حكوومه‌ت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران زۆر باشه و كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادكردنی هه‌لی كار و بووژانه‌وه‌ی كۆمپانیاكان كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایییەوە له ساڵی 2014 پێدانی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران ڕاوه‌ستابوو".
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له ساڵی 2014 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری وه‌ستاندنی پاره‌ی به‌ڵێنده‌رانی دا و، له‌گه‌ڵ باشبوونەوە ڕه‌وشی ئابووری، حكوومه‌ت بڕیاری سه‌رفكردنه‌وه‌ی پاره‌ی پڕۆژه‌كانی ده‌ست پێ كرده‌وه."
میران كامیل گوتی: "له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به دوو وه‌جبه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 200 ملیۆن دۆلاری بۆ به‌ڵێنده‌ران سه‌رف كردووه‌ته‌وه، به هه‌نگاوێكی گرنگی ده‌زانین و ده‌ستخۆشیمان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، داواشمان كردووه سه‌رفكردنی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران به‌رده‌وام بێت".
گوته‌بێژی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات: "به‌ڵێنمان پێ دراوه كه پاره‌ی زیاتر بۆ به‌ڵێنده‌ران سه‌رف بكرێت، داوامان كردووه سه‌رفكردنی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كانی ده‌ستی دوو و كارگه و ئه‌و بازرگانانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌رانیشن، بگرێته‌وه ".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باشبوونی ڕه‌وشی ئابووری ده‌ستی كردووه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، به‌و هۆیه‌شەوە هه‌لی كار له كوردستان بۆ هه‌زاران هاووڵاتی له بواره جیاجیاكاندا ڕه‌خساوه."
ناوبراو گوتی: "بە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری پڕۆژه‌كان10 هه‌زار هه‌لی كار ڕه‌خساوه. حكوومه‌ت مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه كارەکانیان وه‌ستابوو
kdp -
