وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە بڕیارێكی دەركرد

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە بڕیارێكی دەركرد
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاککراو و ژێرئاوکەوتوو قەدەخە دەکات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە واژۆی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە تێیدا هاتووە، "کە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا بە قەدەخەکردنی هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ( لێدراو، چاککراو و ژێرئاوکەوتوو) کە هاوردەدەکرێن بۆ ناوەی هەرێم لە رێگای دەروازە نێودەوڵەتییەکان و بازگەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان".

وەزارەتی ناوخۆ لە نووسراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەم فەرمانە لە رۆژی 1/7/2019ـەوە کاری پێدەکرێت.









باسنیوز
Top