لە ڕانیە کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای بەدواداچوون و بەدەست ھێنانی زانیاری، کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/5/2019، لەناو شاری ڕانیە لەلایەن ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دەستگیر کرا، کە دزی لە ماڵان و لەناو ڕانیە کردبوو".
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کردووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، تۆمەتبارەکە لە بەردەمی پۆلیس و دادگا، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە لە ناو ڕانیە دزی لە ماڵان کردووە".
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوای ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەکەشی نێردرایە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە.
باسنيوز
