داوا دەکرێت حکوومەت خۆی دەرمان بکڕێت و بیداتە کۆمپانیاکان

داوا دەکرێت حکوومەت خۆی دەرمان بکڕێت و بیداتە کۆمپانیاکان
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر ئاماژە بەوە دەکات کە دوو پرۆژە یاسا پێشکەشی پەرلەمان کراوە و تێیدا داوایان کردووە بۆ رێکخستنەوەی سیستەمی تەندروستی بکرێنە یاسا.

فاخیر کرمانجی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر گوتی: "وەزارەتی تەندروستی دوو پرۆژەی داوەتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی بکرێنە یاسا یەکێکیان بیمەی تەندروستی ئەوەی دیکەش دروستکردنی ئەنجومەنی تەندروستی کە دەسەڵاتی لە وەزارەت زیاترە و ئەوەش بۆ ئەوە دەبێت سیستەمی تەندروستی رێکبخرێتەوە".

گوتیشی: "ھیوادارین ئەم دوو پڕۆژەیە لەم خولەی پەرلەمان پەسەند بکرێت، دواتر چاکسازی لە کەرتی تەندروستی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە کە ئەمڕۆ لە ھەولێر کرا دەبنە بەشێک لەو چاکسازییەی کە بەنیازن لەسیستەمی تەندروستی بیکەن".

ئەوەشی خستە ڕوو، گرنگە رێکخستنەوەیەک ھەبێت لەنێوان ھاووڵاتییان و خزمەتگوزارییەکان، رەنگە خەڵکانێک بەرژەوەندیان نەبێت لەم رێکخستنەوەیە، بەڵام دواجار ئەم ھەنگاوە بۆ حکوومەت باشترە، رێکخستنەوەش بەوە دەکرێت یاسا دەوری خۆی ببینێت.

ئاماژەشی بەوەکرد، کە یەکێک لەو پێشنیارانە بۆ رێکخستنەوەی کەرتی تەندروستی ئەوەیە کە حکوومەت لە 80٪d دەرمان بکNێتەوە و خۆشی دابەشی سەر کۆمپانیاکانی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا کۆنتڕۆڵی دەرمان و دابەشکردن و نرخی دەرمان ئەولەویەتە و ئەگەر ئەو رێگایانە بگیرێتە بەر ئەوە ھیچ دەرمانێک بەخراپی دزە ناکاتە کوردستان.










باسنيوز
Top