لە سلێمانی تەرمی قوتابییەکی کۆلێژی پزیشکی دۆزرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕای گەیاندووە: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/5/2019، ھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن زانیارییان پێ گەیشت لە بوونی تەرمێک لە بەشی ناوخۆیی کوڕان لە گەڕەکی مەجیدبەگ لە سلێمانی، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوانەوە کەشف و ھێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە کرا و تەرمی قوتابییەکە بۆ پزیشکی دادوەری گواستراوەتەوە".
ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: "قوتابییەکە ناوی (ا، م، ق)ە و دانیشتووی سەیدسادقە و قوتابیی قۆناغی پێنجی کۆلێژی پزیشکی بووە لە زانکۆی سلێمانی".
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ئێستا ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە بۆ زانینی ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی.
باسنيوز
