مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێران دیسان دەستیان بە مانگرتن کردەوە
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ئەو مانگرتن و ناڕەزایەتییانە لەلایەن ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران لە پارێزگاکانی، سنە کرماشان، یەزد، ئیسفەهان، هەمەدان، مازندەران، خۆراسانی ڕەزەوی، خۆراسانی باشوور، تاران، ورمێ، تەورێز، ئەلبورز و گێڵان بەڕێوە چوون و لە چوونە سەر پۆلەکان خۆیان بواردووە و لەبەردەم پەروەردەی سارەکان کۆ بوونەتەوە و داوای ویست و داخوازییەکانی خۆیان و باشترکردنی گوزەران و ڕەوشی پەروەردەیان لە ئێران کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەییەکان بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا هاتووە: "سیسەتمی پەروەردە بەهۆی بەڕێوەبەرانی نەشیاو، لە هەموو کاتێک قەیراناویترە و ڕوانگەی بازرگانی بۆ قوتابخانەکان، ئاستی پەروەردەی خستووەتە مەترسییەوە.
باسنيوز
