عهفرین دهكرێته بهشێك له خاكی توركیا
"لە گوندەكەی خۆمان دەربەدەر كراوین و زەیتوونەكانمان لەناوبراون، لەوێ دیوار دروست دەكرێت".
، بە دروستكردنی ئەو دیوارە، بەشێك لە خاكی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا دادەبڕێنرێت.
ھەدیە یوسف، ئەندامی ھەڤڕێزی كۆنگرەی ستار، "دروستكردنی دیوارێك لەنێوان عەفرین و شەھبا چەند مانایەكی ھەیە، یەكێك لەوانە، ویستی توركیا بۆ ئهوهی لە رێگەی ئەو دیوارەوه رەوایەتیی بداتە داگیركردنی عەفرین، ئهمهو بێ ئەوەی كەس دەنگ بكات".
لە ھەرێمی شەھبا و لە نزیك ئەو شوێنەی كە توركیا دیواری لێ دروست دەكات، ھێزەكانی سەر بە رژێمی سووریا و رووسیا ھەن و بە بەرچاوی ئەوانهوه دیوارەكە دروست دەكرێت، بەڵام ئەوان تەنیا تەماشاكارن و ھیچ ھەڵوێستێكیان نییە.
k24-
