له‌ باره‌ی مانگرتنه‌وه‌ ده‌میرتاش و قه‌ندیل ناكۆكن

له‌ باره‌ی مانگرتنه‌وه‌ ده‌میرتاش و قه‌ندیل ناكۆكن

لە چوار زیندانی پارێزگاکانی وان، دیاربەکر، باکرکۆی و گەبزە، لە تورکیا و باکووری کوردستان 15 زیندانی پەکەکە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان مانگرتن تا مردنيان دەستپێکردووە، چالاکی مانگرتن، کە رۆژ بە رۆژ لە تورکیا و باکووری کوردستان فراوانتر دەبێت، بەڵام بۆچوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل لەبارەی مانگرتنەکە جیاوازە.

دەمیرتاش دژی مانگرتنە و داوای کۆتایی پێهێنانی دەکات، لەبەرامبەردا بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل داواى فراوانتر بوونی چالاکی مانگرتن لە خواردن دەکەن.
k24-
Top