نێچیرڤان بارزانى: به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر باشتركردنى سیستمى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین
دواى كردنه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پیشانگاكه له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه، له وته‌یه‌كدا به‌ڕێزیان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد به‌تایبه‌تی به‌ڕێزان د. علا‌ء ا‌لدین العلوان وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق، د. قصی السهیل وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراق، د. مصطفى الهیتی سه‌رۆكى سه‌ندووقى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى تیرۆر و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداریی ژماره‌یه‌كى زۆرى پرۆفیسۆر، دكتۆر، پزیشك، شاره‌زا و پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى و پزیشكیی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و چه‌ندین وڵاتانی جیهان له چالاكییه‌كه‌دا ده‌ربڕی.
به‌رێزیان سوپاس و ده‌ستخۆشى له كۆمپانیاى (ئێرا ئاربۆ) كرد بۆ ڕێكخستنى ئه‌م چالاكییه و هیوای خواست چالاكییه‌كه ببێته دیدارێكى ساڵانه‌ى به‌رهه‌مدار له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان و ڕاسپارده و ئه‌نجامى باشى لێ بكه‌وێته‌وه و هاوكار بێت بۆ بره‌ودان به كه‌رتى ته‌ندروستى و پزیشكى و سه‌رخستنى پلان و ستراتیژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له دابینكردنى باشترین سیستمى ته‌ندروستى و پزیشكى بۆ هاووڵاتیان.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به دۆخى سه‌ختى ساڵانى ڕابردووى هه‌رێمى كوردستان كرد كه كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستیى هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه و بووه‌ته هۆی دواخستنی پلان و به‌رنامه‌كانى حكوومه‌تى له هه‌موو كه‌رته‌كاندا، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه بنیاتنانى سیسته‌مێكى ته‌ندروستیى پێشكه‌وتوو كارێكى له‌پێشینه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه، به‌ڵام بنیاتنانی له‌سه‌ر بنه‌ماى كولتوورى پێشتر كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێرهوكراوه، كارێكى ئاسان نییه و ته‌حه‌دییه‌كى گه‌وره‌یه.
kdp-
