بابەکر زێباری: شکست بە سیمای ئەبووبەکر بەغدادییەوە دیار بوو
دوێنێ ئەبووبەکر بەغدادی گرتەڤێدیۆیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا چەندین هەڕەشەی کرد.
بابەکر زێباری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "گرتەڤیدیۆکەی بەغدادی ڕاگەیاندنی شەڕێکی تر بوو، بەڵام نەک بە شێوازی داعش کە بە ئاشکرا هێرش بکەن و دەوڵەت ڕابگەیەنن، بەڵکو بە شیوازی خۆکۆژییانە."
بابەکر زێباری گوتیشی: "شپرزەیییەکی زۆر بە سیمای بەغدادییەوە دیار بوو، کە بە مانای کۆتاییی داعش بوو بە شێوەیەکی ئاشکرا، بەڵام ئاماژەی دەرکەوتنی ڕێکخراوێکی تر بوو بە شێوەیەکی نهێنی و دانانی گرتەڤیدیۆکەیشی بە واتای ئەوە بوو کە سەرەڕای ئەو شکستە، هێشتا ماون، ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە شکستیان هێناوە."
سوپاسالاری پێشووی عێراق دەشڵێ: "کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی داعش لە سریلانکا و چەند وڵاتێکی تر، بە مانای گۆڕینی پلانی شەڕ بوو بە شێوەیەکی نهێنی."
kdp-
