داعش گەنجەکەی خەڵکی مەخمووری شەهید کرد

داعش گەنجەکەی خەڵکی مەخمووری شەهید کرد
چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، وێنەی شەهیدکردنی گەنجێکی خەڵکی مەخمووریان بڵاو کردەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کاتی گەڕان بەدوای دۆمبەڵان ڕفێندرابوو.

بەپێی ئەو وێنەیەی کە بڵاو کراوەتەوە، بەشدار سەفەر، ئەو گەنجەی خەڵکی مەخموور کە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە سنووری چیای قەرەچووخ و لەکاتی گەڕان بەدوای دۆمبەڵاندا لەلایەن چەکدارانی داعش ڕفێندرا، شەهید کراوە.

بەشدار سامی کە خزمی بەشدار سەفەرە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاشکرای کرد، بەشدار سەمەد برای ٧ خوشکە. میدیاکانی یەکێتیش بڵاویان کردەوە کە بەشدار سەفەر کارمەندی ئاسایشی یەکێتی و قوتابیی زانکۆیە.

رۆژی هەینی، بەشدار سەفەر و سێ هاوڕێی، کەوتبوونە ناو بازگەیەکی داعش لە نزیک قەرەچوخ، سێ هاوڕێیەکەی بەشدار گوتبوویان کرێکارن و بەشداریش گوتبووی شوانم، دوای پشکنینیان، ناسنامەیەکیان لە گیرفانی بەشدار دۆزیوەتەوە، دواتر ئەویان رفاندووە و ئەوانی دیکەیان ئازاد کردووە.










باسنيوز
Top