سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان، ئومێدی ژیانێکی بەختەوەر و دوور لە چەوسانەوەی بۆ هەموو کرێکاران خواستووە.
دەقی پەیامەکە:
"بەبۆنەی یەكی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكاران گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی كرێكارانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. ئومێدی ژیانێكی بەختەوەر و دوور لە چەوسانەوە بۆ هەموو كرێكارانی ئازیز دەخوازم و سوپاسی ئەرك و ماندووبوونیان دەكەم".
