عەلی رەشید: ئێستا پرۆژه‌كان كه‌وتونه‌ته سەر سكه‌ی خۆیان
عه‌لی ڕه‌شید, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌ولێر له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی ڕانه‌وه‌ستاوه، پرۆژه‌كان به‌رده‌وامن و پرۆژه ستراتیژییه‌كان ده‌ستیان به‌كار كردووه‌ته‌وه. ئێستا پرۆژه‌كان كه‌وتونه‌ته سەر سكه‌ی خۆیان و چاوه‌ڕوانین له‌دوای ناردنی پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان هه‌ولێر زیاتر گه‌شه بكات. له‌م قۆناغه‌دا سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه پێداویستیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكین، چاك ده‌كرێنه‌وه و ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی درێژه‌ی شه‌قامی 150 مەتریی هه‌ولێر كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری فشاری قه‌ره‌باڵخیی شار كه‌م ده‌كاته‌وه."
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا له به‌غداوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ین به جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و مایه‌ی دڵخۆشییه كه ساڵی داهاتوو گرفتی كه‌م ئاوییش له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه مه‌سفای نوێ داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات 14هه‌زار مه‌تر ئاو له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا له هه‌ولێر زیاد بكات."
kdp-
