نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی میسر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/4/2019 له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئه‌حمه‌د حارس كونسولی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە و تێیدا پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌ركاربوونی له كونسولی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری میسری دووپات كرده‌وه و هیوای خواست له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی، ئابووری و گه‌شتیاریدا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزتر بكرێن و له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى دووپات كرده‌وه.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی قۆناغی شه‌ڕی دژی داعش و قۆناغی دوای نه‌مانی، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، باشتربوونی دۆخی ئابووری و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د حارس خۆشحاڵیی خۆی به یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و پوخته‌یه‌كی له كار و چالاكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری، گه‌شتیاری و زانیستیدا، نیشان دا.
باسنيوز
