بەرپرسێکی پارتی لە موسڵ: دوای په‌یامه ڤیدیۆیه‌كه‌ی به‌غدادی ترسێك له‌نێو خه‌ڵك موسڵ په‌یدا بووه
عه‌لی خه‌لیل بێتكاری، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی گوتی: "له‌دوای ڤیدیۆكه‌ی به‌غدادی ترسێك له‌ناو خه‌ڵك په‌یدا بووه، ناشزانرێت ئه‌و ڤیدیۆیه له‌كوێ تۆمار كراوه و جوڵه‌ی داعش‌یش زیاتر بووه و باشتر خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه كه ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی جدیییه".
گوتیشی: "ئه‌و په‌یامه‌ی به‌غدادی بۆ هه‌موو جیهان بوو زه‌نگێكی مه‌ترسیداربوو بۆیه ده‌كرێت ئه‌گه‌ری كراوه بۆ مه‌ترسی گروپه چه‌كداره‌كان بكرێته‌وه".
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌میری رێكخراوی تیرۆرستی داعش په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه و له‌په‌یامه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد كه شه‌ری باغۆز كۆتایی هاتووه 92 چالاكیان كردووه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
باسنيوز
