لە سنووری چۆمان ژمارەیەكی زۆر مین لەناو بران
موخلیس شەریف، بەڕێوەبەری چالاكیی مین، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر رايگەیاند: "لە درێژەی كار و چالاكییەكانیاندا ئەمڕۆ سێشەممە 30/4/2019 لەلایەن تیمی.EOD. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/هەولێر، لە گۆندی دەربەندی سەر بە شارۆچكەی چۆمان، لە دەڤەری باڵەكایەتی ژمارەیەكی زۆر لە مین و تەقەمەنی نەتەقاوە لەناو بران".
گوتیشی، ئەم مینانە پێشتر لەلایەن تیمەكانی هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنییەكان كۆ كرابوونەوە و دوای گواستنەوەیان بۆ شوێنێكی تایبەت لە باڵەكایەتی بە شێوەیەكی سەركەوتووانە لەناو بردران.
باسنيوز
