لە بەردەرەش بەشە ناوخۆییەکی قوتابییان ئاگری گرت

لە بەردەرەش بەشە ناوخۆییەکی قوتابییان ئاگری گرت
لە سەنتەری قەزای بەردەرەش بەھۆی شۆرتی کارەباوە، بەشە ناوخۆی سێی قوتابییان ئاگری گرت.

موقەدەم فیراس یاسین ئاکرەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی لە ئاکرێ و بەردەرەش، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/11/2018، ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی ئاگر دوای گەیشتنی تیمەکان توانییان لە ماوەیەکی کەمدا نیوەی بەشەکە لە سووتان بپارێزن، نیوەکەی دیکەش سووتا".

گوتیشی: "بەھۆی شۆرتی کارەباوە بەشە ناوخۆی قوتابییانی بەردەرەش لە سەنتەری شارەکە سووتاوە، بەڵام ھیچ زیانی گیانی نەبوو و تەنیا زیان بەر کەلوپەلەکانی ناو بەشەکە کەوتووە، تیمەکانیشمان سەرقاڵی ڕاپۆرتی کۆتایین لەبارەی ڕووداوەکەوە".









باسنيوز
Top