خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات

 خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات
خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی پرۆژەیاساکانی خولەکە دەکات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31/10/2018، خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دوا دانیشتنی نائاسایی خۆی ساز کرد و جەعفەر ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتاری فەرمیی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی پێشکەش کرد.

جەعفەر ئێمینکی لە وتارەکەیدا باسی کاروچالاکییەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە بەشێکیان بریتین لە؛


- خوێندنەوەی یەکەم بۆ 206 پرۆژەیاسا کرا.


- 33 پرۆژەیاسای پەسەند کران.



- 31 پرۆژەیاسا بوون بە یاسا.



- دوو یاسا رەت کرانەوە، کە بریتی بوون لە؛

+ یاسای پەسەندکراوی هەموارکراوی یاسای خۆپیشاندان، لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رەت کرایەوە.

+ یاسای پەسەندکراوی چاکسازی، لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمان رەت کرایەوە.



- 22 لێژنەی هەمیشەیی پەرلەمان سەردانی مەیدانییان بۆ بەدواداچوونی کاری وەزارەتەکان، کردووە.



- 826 پرسیار لە وەزارەتەکان و سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە؛

+ 524 پرسیار وەڵام دراونەتەوە.

+ 302 پرسیار وەڵام نەدراونەتەوە.



- لێژنەیەکی کاتی بۆ نووسینەوەی دەستووری کوردستان پێکهات، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی لایەنەکان، کوردستان نەبووە خاوەنی دەستوور.



- چوار پەرلەمانتار دەستیان لەکار کێشایەوە و شوان قەڵادزەیی، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی ئیسلامی لەماوەی خولەکەدا، بە رووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.





ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە خولی چوارەمی پەرلەمان:



- پارتی دیموکراتی کوردستان، 38 کورسی.

- بزووتنەوەی گۆڕان، 24 کورسی.

- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 18کورسی.

- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، 10 کورسی.

- کۆمەڵی ئیسلامی، 6 کورسی.

- ئاراستەی سێیەم، 1 کورسی.

- بزووتنەوەی ئیسلامی، 1 کورسی.

- ئازادی، 1 کورسی.

- سۆسیالیس دیموکراتی کوردستان، 1 کورسی.



پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):



- تورکمان، 5 کورسی.

- مەسیحی و کلدان ئاشووری، 5 کورسی.

- ئەرمەن، 1 کورسی.



رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی سێشەممە 30/10/2018، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد.



ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان:



- پارتی دیموکراتی کوردستان، 45 کورسی.

- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 21 کورسی.

- بزووتنەوەی گۆڕان، 12 کورسی.

- نەوەی نوێ، 8 کورسی.

- کۆمەڵی ئیسلامی، 7 کورسی.

- بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی)، 5 کورسی.

- ئازادی، 1 کورسی.

- سەردەم، 1 کورسی.



پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):



- تورکمان، 5 کورسی.

- مەسیحی و کلدان ئاشووری، 5 کورسی.

- ئەرمەن، 1 کورسی.








باسنيوز
Top