سۆران.. زیاتر لە 185 کارتۆن هێلکە لەناو بردرا

 سۆران.. زیاتر لە 185 کارتۆن هێلکە لەناو بردرا
لیژنەی ئابووری لە قایمقامیەتی شاری سۆران، له هەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 185 کارتۆن هێلکەی ماوەبەسەرچوو داگرت و لەناو بردران.

رێبوار محەمەد، بەرپرسی لیژنەی ئابووری لەقایمقامیەتی شاری سۆران، رايگەیاند: ”لەبەردەوامی کارو چالاکییەکانماندا لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ و دوکانەکان و نەهێشتنی کەل و پەل و خواردەمەنی و کاڵای ماوەبەسەرچوو، ئەمڕۆ 30/10/2018، دوای ئەنجامدانی هەڵمەتێک دەست بەسەر بری 185 کارتۆن هێلکە داگیراو گواسترانەوە بۆ شوێنی گونجاو و لەناوبردران".

بەرپرسی لیژنەی ئابووری سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە رێکاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنەکەی گیرابەر و بەردوامیش دەبین لەسەر ئەم هەڵمەتانە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان.








باسنيوز
Top