لە دەربەندیخان چوار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كران
عوسمان عەبدولكەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، رایگەیاند: "دوێنێ 29/10/2018 پاش دەسكەوتنی زانیاری و چاودێریكردنی ورد و تەواو لەلایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەربەندیخانەوە 4 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە شاری دەربەندیخان دەستگیر كران".
گوتیشی "دووان لە دەستگیركراوەكان یەکیان دانیشتووی شاری دەربەندیخانە و هەرکامەیان چەند گرامێك مادەی هۆشبەریان پێوە گیراوە و یەكێكیشیان لە بنەڕەتدا خەڵكی مووسڵە و ئاوارەیە و لەلای باپیری لە دەربەندیخان دەژی".
ڕوونیشی كردەوە "لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی مادەی 14ی یاسای مادە هۆشبەرەكان هەر 4 تۆمەتبارەكە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە".
باسنیوز
