سبەی مەلا مه‌زهه‌ر خوراسانى لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت

سبەی مەلا مه‌زهه‌ر خوراسانى لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت
بڕیارە سبه‌ى سێشەممە مەلا مەزهەر خوراسانی له‌ به‌رده‌م دادگاى سلێمانى ئاماده‌ بێت، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم تۆمەتانە بداتەوە كە له‌لايه‌ن چه‌ند گرووپ و رێكخراوێكى ژنان و كۆمه‌ڵگەى مه‌ده‌نييه‌وه‌ لە دژیدا تۆمار كراوه‌.


پێشتريش مەلا مەزهەر خوراسانی چه‌ند جارێك سكاڵاى له‌و جۆره‌ی لەسەر تۆمار كراوە و دادگا بڕيارى بێ تاوانى ده‌ركردووه‌.


ئەگەرچی لەلایەن مەلا مەزهەر و دادگاشەوە باس لە تۆمەتەكان نەكراوە كە ئاراستەی ناوبراو دەكرێتەوە، بەڵام پێدەچێت لەسەر ئەم لێدوانە تەلەڤزیۆنیەی مەلا مەزهەر خوراسانی بێت كە لە ماوەی مانگی رەمەزانی رابردوودا پێشكەشی كرد و لە لێدوانێكدا ژنانی كورد بە(دیناسۆر) وەسف كردبوو، ئەمەش بووبووە هۆی تووڕەبوونی ڕێكخراوەكانی ژنان.

bas news-
Top