لە کەرکووک بەهۆی یاری (پەبجی)یەوە کەسێک کوژرا
سایتی (سۆمەریە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای کەرکووکەوە ڕای گەیاندووە، کە ئەمڕۆ لەسەر یاری (پەبجی) كێشە لەنێوان دوو كەسی دانیشتووی گەڕەكی یەکی حوزەیرانی باشووری كەركووك دروست بووە، دواتر یەکێکیان لە هاوڕێكەی تووڕە بووە گوایە لە یارییەكەدا بەهانایەوە نەچووە و بەو هۆیەوە دۆڕاوە.
سەرچاوەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، یەكێك لەو دووکەسە چەكی پێبووەو تەقەی كردووە، بەو هۆیەوە كەسێكی مەدەنی كە لە دەرگای ماڵەكەی خۆی راوەستاوە و سەیری دەماقاڵێی ئەو دوو گەنجەی کردووە، گوللەی بەرکەوتووە و دەستبەجێش گیانی لە دەستداوە.
لە ماوەی ڕابردوو، بەهۆی ئەو یارییەوە چەندین كێشە و گیروگرفت ڕوویداوە و لێژنەی فەتواش بڕیاریدا ئەگەر ئەم یارییە لە کاتی ئیشکردندا بکرێت حەرامە.
باسنيوز
