هێزە عێراقییەکان سوکایەتی بە خەڵکی کەرکووک دەکەن
شایەتحاڵێک کە گرتە ڤیدیۆیەکی ناردووە دەڵێت: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9 لە نزیک چایخانەی مام مەجید لە گەڕەکی شۆریجەی کەرکووک، هێزە عێراقییەکان سوکایەتییان بە هاووڵاتیانی ئەو گەڕەکە کوردییە کردووە".
دەشڵێت: "دوای سوکایەتیکردن و ئیهانە، هێزە عێراقییەکان تەقەیان بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە".
ساڵی رابردوو، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە یارمەتی گروپێکی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، شاری کەرکووکیان داگیرکردووە و لە ئێستاشدا ئەو هێزە بە زبری چەک و هێز پێشێلی مافی هاووڵاتیانی کورد دەکەن.
k24-
