نهوتی كهركووك لهڕێی كوردستانهوه دهگهڕێتهوه بۆ بهندهری جهیهان
حکومەتی عێراق، چیتر رێگە نادات، نەوتی کەرکوک بە تانکەر رەوانەی ئێران بکرێت، کەمتر لە مانگێکی دیکە نەوتی ئەو شارە، بە رێگای بۆری نەوتی کوردستان، دەگاتە بەندەری جەیھانی تورکیا، کە دوای رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بە بریارێکی پەرلەمانی عێراق وەستا بوو، ھەرچەندە داھاتەکەی راستەوخۆ بۆ کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەگەرێتەوە، بەڵام لە رووی سیاسیەوە پەیوەندیەکانی ھەولێر و ئەنقەرە، گەرم و گورتر دەکاتەوە.
تورکیا جگە لە پەیوەندی بازرگانی، دەیەوێت لە بوارەکانی دیکەش پەرە بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بدات، بۆ ئەمەش چەند ساڵێکە ژمارەیەک زانکۆ و قوتابخانە و ناوەندی فێرکردنی تورکی، لە ھەرێمی کوردستان کردووهتەوە، لهمبارهشهوه ئایدن مەعروف پهرلهمانتاری بهرهی توركمانیش له پهرلهمانی كوردستان جهخت دهكاتهوه، بە گەرانەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا ھێندەی دیکە، متمانەی تورکیا و ھەرێمی کوردستان، بۆ کاری ھاوبەش بەھێزتر دەکات.
ئەو بۆریەی نەوتەی بریارە نەوتی کەرکوکی پێ بگوازرێتەوە، ھەمان ئەو بۆریەیە کە نەوتی کێڵگە نەوتیەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانی پێ دەگوازرێتەوە بەندەری جەیھانی تورکیا، کە درێژیەکەی ٢٤٧ کیلۆمەترە و پانیەکەشی ٣٦ ئینجە، بەمەش چیتر داھاتی نەوتی کەرکوک ناچێتە گیرفانی تاقمێکی دیاریکراو، کە وەک شیرینی خیانەتی فرۆشتنی کەرکوک وەریان دەگرت.
k24-
