به‌ره‌ى توركمانى: له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح ڕێككه‌وتین ڕێگه به پێشمه‌رگه نه‌درێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، به ماڵپه‌رى (سۆمه‌ریه نیووز)ی ڕاگه‌یاندووه: "گفتوگۆمان له‌باره‌ى پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك، كرد و، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح یه‌كلایمان كرده‌وه، كه رێگه به‌و جۆره هێزه نه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه هاوكات له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی له پێكهاته‌كانی پارێزگاكه پێكبهێندرێت و په‌یوه‌ست بكرێن به وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و ناوخۆی پارێزگاكه، بۆ ئه‌وه‌ى سنووره‌كانی كه‌ركووك بپارێزن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له بوودجه‌ی ساڵی 2019 دا، پاره‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وان پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ری به‌رهه‌م ساڵح بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن، دا‌واشیان كردووه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب و ئیراده‌ی رۆڵه‌كانی پارێزگاكه‌ی تێدا بێت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، له لێدوانه‌كه‌یدا، گوتیشی: "هه‌ر چاره‌سه‌رێك به‌بێ پێكهاته‌ی توركمان بكرێت و پۆستی سیادی وه‌رنه‌گرین، واتای ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه شیعه و كورد پرسه‌كه‌یان تایبه‌ت كردووه به خۆیان و هیچ رۆڵێكیان بۆ توركمانه‌كان له چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه نه‌هێشتووه‌ته‌وه".
باسنيوز
