لە هەڵەبجە رێگری لە بەرهەم ساڵح کرا
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28/10/2018، له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له كاتی سه‌ردانیكردنی به‌رهه‌م ساڵح هاووڵاتییه‌ك ڕێگری ده‌كات له چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو هۆڵی شه‌هیدان.
ئەو هاووڵاتییە داوا لە بەرهەم ساڵح ده‌كات له به‌غدا ببێته پارێزه‌ری مافه‌كانی گه‌لی كورد و خزمەتی هەر چوار پارچەی کوردستان بکات و بارودۆخی زیانبه‌ركه‌وتوانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش له به‌رچاو بگرێت.
دوای ئه‌وه له لایه‌ن پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانی بەرهەم ساڵحەوە هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه و ڕاده‌كێشرێت و له شوێنه‌كه دوور ده‌خرێته‌وه.
باسنيوز
