نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له شا عه‌بدولڵا ده‌كات
ئەمڕۆ شەممە 27\10\2018، لە راگەیاندراوێکدی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران تێدا هاتووە، کە به‌بۆنه‌ى ڕووداوى پێرێ پێنجشه‌ممه 25\10\2018، ناوچه‌ى ده‌ریاى مردووه‌وه له ئوردن كه له ئه‌نجامى لافاودا زیاتر له 20 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، نێچیرڤان بارزانى< سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دوێنێ هه‌ینى نامه‌یه‌كى هاوخه‌مى ئاراسته‌ى شا عه‌بدوڵڵاى كوڕى حسێن، شاى شانشینى ئوردنى هاشمى كرد.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
جه‌نابى خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى كوڕى حسێن
شاى شانشینى ئوردنى هاشمى
سڵاوى خواتان لێ بێت.
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى ڕووداوى كاره‌ساتاوى و لافاوه‌كانى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ى ناوچه‌ى ده‌ریاى مردووم، بیست كه تیایدا زیاتر له بیست كه‌س كه زۆربه‌یان قوتابى بوون، گیانیان له ده‌ست دا. له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى جه‌نابتان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئوردن و كه‌سوكارى قوربانیانین و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌ین.
خواى گه‌وره قوربانیان به به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا..
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
26/10/2018
باسنيوز
