پەرلەمانتارێکی هەدەپە: سەرۆک بارزانی رۆڵێکی کاریگەری لە پرۆسەی ئاشتی دەبێت
ئەمڕۆ شەممە 27/10/2018، لە شاری ئامەد (دیاربەکر) لە باکووری کوردستان، کۆنفرانسێک لەبارەی ”قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“ بەڕێوە چوو.
لەو کۆنفرانسەدا، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاندووە، ئەگەر پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوام بوایە، ئەوا ئەم رووداوانەی ئەو دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویان نەدەدا.
ئیمام تاشچیئەر، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بارەی رۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی لە بەدیهێنانی پرۆسەی ئاشتی، بە (کوردستان 24) رایگەیاندووە، ”سەرۆک بارزانی لەناو کوردان و جیهاندا خاوەن هێزێکی کاریگەرە و دەتوانێ لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەری، رۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت“.
ئیمام تاشچیئەر هەروەها رایگەیاندووە، تا پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نەکرێ، کێشەکانی ناوچەکە چارەسەر نابن و پێشی وایە ئەگەر کێشەی گەلی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان چارەسەر بکرێ، ئەوا کاریگەریی ئەرێنی دەکاتە سەر پرسی کورد لە بەشەکانی باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستانیش، ”لە کوێ کێشەی کورد چارسەر بکرێ، کاریگەریی ئەرێنی دەکاتە سەر بەشەکانی دیکەی کوردستانیش“.
باسنيوز
