ژمارەیەک پارتی باکووری کوردستان کۆبوونەوەیەک لە دیاربەکر ساز دەکەن
ئەو پارتانە، لەژێر ناوی ”خۆمان شارەکانی خۆمان بەڕێوە ببەین“ هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانییەک دەدەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، کە بڕیارە رۆژی 30ـی ئاداری 2019 بەڕێوە بچێت.
زۆربەی پارتەکانی باکووری کوردستان، کە گرنگترینیان بریتین لە پارتی دیموکراتی کوردستان-باکوور و پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە)ن، بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن، کە بڕیارە لە کاتێکی داهاتووی ئەمڕۆ شەممە 27/10/2018 بەڕێوە بچێت.
بەپێی زانیارییەکان، هەردوو پارتی ماف و ئازادییەکان (هاکپار) و پارتی هودا (هوداپار) رەتیان کردووەتەوە بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن و بچنە ناو لیستێکی هاوبەش لەگەڵ هەدەپە، چونکە ”شێوازی سیاسەتی هەدەپە لەگەڵ ئێمە سیاسەتی ئێمە جیاوازە و سیاسەتی ئەوان بە راست نازانین“.
باسنيوز
