ئاگادارییه‌ك له قائيمقامیيه‌تی سۆرانەوە
قائیمقامیه‌تی ئه‌و شاره له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوو, زیاتر لە 120 ملم باران بە چڕى باریوە و بەردەوامە، ھەر چەنده تیمەکان بەردەوامن بۆ پێڕاگەیشتنی بەرگرتنی رووداو، بەڵام "رێگای گشتی سۆران، حاجی ئۆمەران، چۆمان و ڕێگای پردی حافیز دۆلی خانەقا و وەرتێ و رانیە سەلامەت نيیە بۆ ھاتووچۆ".
هاوكات داواش له هاووڵاتییان ده‌كات ئەمشەو تا ره‌وشه‌كه ئاسایی دەبێتەوە ھاتوچۆ نەکەن.
به‌هۆی بارانی به‌خوڕی ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوو، لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باڵه‌كایه‌تی درووستبووه و زیانی ماددی به‌چه‌ندین خانوو گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێگه‌ی هاتووچۆی له نێوان چه‌ند گوندێكی له ناوچه جیاجیاكانی باڵه‌كایه‌تی، ده‌ڤه‌ری برادۆست و گونده‌كانی بناری قه‌ندیل په‌كخستووه.
k24-
