حەشد لە پردێ شکستی برد، له سحێڵایش پیلانه‌كانیان پووچه‌ڵ كرانه‌وه
ساڵێک پێش ئێستا ٢٦-١٠-٢٠١٧ـێ و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا حەشدی شەعبی بە هاوکاریی چەندین هێزی ناوخۆی و دەرەکی، هێرشی کردە سەر مێحوەری سحێلا و شەڕێکی گەورە لەوێ ڕووی دا؛ وەک شارەزایانی سەربازییش ئاماژە ده‌ده‌ن، ئامانجیان نەهێشتنی ئەو کیانە سیاسییە بوو کە هەرێمی كوردستانه.
سحێلا دەکەویتە باشووری رۆژئاوای شاری دهۆک، سحێلا بەوە ناسراوە کە جەنگێکی گەورەی چارەنووسساز تێیدا ڕووی داوە. پرۆفیسۆر د.نەشوان هروری دەڵێت، حەشد ویستیان شکستەکانی پێشووتریان قەرەبوو بکەنه‌وه، هاتنیان بۆ ئەو ناوچانەی کە لە شنگال و سنوونێوە نزیكن داگیر بكه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌یانزانی ناتوانن بگەنە ناوچەکانی سەر بە هەرێمی کوردستان، چونکە هیچ شەرعیەتێکی قانوونی لە ڕووی نێودەوڵەتییشەوە نییە، به‌ڵام دەیانزانی به داگیركردنی پانتایێكی جیۆگرافیی گرینگ ده‌گه‌ن به مه‌رامه‌كانیان، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵیان دا.
ئەو كه مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی جیۆگرافیایه، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''خۆی هه‌وڵی دەستبەسەرداگرتنی هەندێک ناوچە لە لایەن حەشدهوه هیچ مانایەکی نەبوو، چونکە لە بنەڕەتدا ئەو ناوچانەن کێشەیان لەسەره؛ مه‌رامی سه‌ره‌كیی ئه‌وان له هێرشكردن و داگیركردنی سحێلا و بۆ ئەوە بوو بگەن بە پێشابوور، كه چەندین ڕەهەندی ئابووری و سیاسیی دیكه‌شیان هەبوو، بەڵام پێشمەرگە توانی شکست بە هەموو پلانەکانیان بهێنێت.''
هه‌رچی د. مزگین محەممەد، مامۆستای زانکۆ و پسپۆی جیۆگرافیایه، پێی وایه، دوای شکستی حەشد لە پردێ، پلانی هێرشی سەربازییان گۆڕی و به هه‌وڵی داگیركردنی سحێلا ویستیان سحێلا بگرن، ئه‌و ئه‌مه‌ش بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێنێتەوە و گوتی، بۆ ئەوە بوو بڵێن ''دەستمان بەسەر خاڵە سنوورییەکاندا گرتووە له نێویاندا خاڵی پیشابوور.
پیشابوور دەروازیەکی ستراتیژیی نێوان سێ وڵاتانە، تورکیا و عێراق و سووریا و دەکەویتە رۆژئاوایی شاری دهۆک.
د. مزگین محەممەد هه‌روه‌ها بە ماڵپەی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''پیشابوور به‌ر لەوەی خاڵێکی ستراتیژیی سیاسی بێت، ئابوورییشە، بەڵام پێشمەرگە نەیانهێشت حه‌شد و پشتیوانیكارانیان بگەن بە ئامانجی خۆیان و پلانهكایانی پووچەڵ كردنه‌وه.''
kdp-
