به‌ڕێوه‌به‌ری CIA گوێبیستی تۆماری ده‌نگی كوشتنی خاشوقچی بووه
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، زانیاری‌یان له باره‌ی كۆبوونه‌وه و دیدارهدانی هاسپێڵ هه‌یه له توركیا، كه بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له نزیكه‌وه له كه‌یسی كوشتنی خاشوقچی چووه‌ته ئه‌و وڵاته.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "(هاسپێڵ) بڕوای به تۆماره‌كان هه‌بووه، ده‌كرێت ئه‌وه‌ش ببێته هۆكارێك بۆ زیادكردنی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر سعوودیه".
شه‌ممه‌ی رابردوو، ریاز دانی به كوژرانی جه‌مال خاشوقچی دانا له ناو كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبول، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و رۆژنامه‌وانه نه‌یاره‌ی سعوودیه، له ئه‌نجامی "ده‌مه‌قاڵه بووه‌ته شه‌ڕیان و دواتریش كوژراوه".
له‌سه‌ر كه‌یسی خاشوقچی تا ئێستا 18 كه‌س ده‌ستگیركراون، به‌ڵام تا ئیستاش شوێنی فڕێدانی جه‌سته‌ی خاشوقچی ئاشكرا نه‌كراوه و گومانه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن پارچه پارچه كرابێت.
هاوكات دوو به‌رپرسی باڵای دیوانی شاهانه‌ی سعوودیه‌ش له كاره‌كانییان دوور خراونه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د عه‌سیری، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری و سعود قه‌حتانی راوێژكاری دیوانی شاهانه‌یه.
k24-
