میسرییەکان پێشانگایەک بۆ کەلوپەلەکانیان لە هەولێر دەکەنەوە

 میسرییەکان پێشانگایەک بۆ کەلوپەلەکانیان لە هەولێر دەکەنەوە
ژمارەیەک کۆمپانیای میسری پێشانگایەک بۆ بەرهەمەکانی وڵاتەکەیان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.



پێشانگاکە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/10/2018 لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر کراوەتەوە و تا 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.



ئەو پێشانگایە، کە تێیدا 50 کۆمپانیای میسری بەرهەمە دەستییەکان، پیشەسازی و گەشتیارییەکانی وڵاتەکەیان تێدا نمایش دەکەن، رۆژانەلە کاتژمێر 10ـی پێش نیوەڕۆ تا کاتژمێر 8ـی شەو دەکرێتەوە جگە لە رۆژانی هەینی، کە لە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ تا 10ـی شەو، دەکرێتەوە.
bas news-
Top