وەزارەتی كشتوكاڵ: ٣٠ ملیار دینار بۆ كەرتی كشتوكاڵ خەرج دەکرێ

	 وەزارەتی كشتوكاڵ: ٣٠ ملیار دینار بۆ كەرتی كشتوكاڵ خەرج دەکرێ
گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ گوتی، بۆ بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ و دەستپێكردنەوەی پڕۆژە راگیراوەكان و ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێ لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، حكوومەتی ھەرێم ٣٠ ملیار دیناری تەرخان كردووە و لە ئێستادا دەست بە خەرجكردنی كراوە.

حاجی ماجید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای باشتربوونی دۆخی ئابووری و بۆ بووژاندنەوەی ئەو كەرتە، ئێمە لە رێگەی ھەموو پارێزگاكانەوە لیستمان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێ و دەستپێكردنەوەی پڕۆژە كۆنەكان كە بە ھۆی قەیرانی دارایی راگیرابوون، ئامادە كرد و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان كرد، ئەوانیش رەزامەندییان لەسەر داوە و بڕی ٣٠ملیار دیناریان بۆ كەرتی كشتوكاڵ تەرخان كردووە، كە لە ئێستادا دەست بە خەرجكردنی كراوە".

ماجید گوتیشی: "لە ھەموو بوارەكانی كشتوكاڵدا پڕۆژە ئەنجام دەدرێن، لەوانە بەنداوەكان، ئاژەڵداری، دارستان و ئاو و ھەموو بوارەكان، ئینجا بەپێی میكانیزمێك بەسەر پارێزگاكاندا دابەش كراوە، ھەر پارێزگایەكیش لە رێگەی خۆیەوە پڕۆژە لە بواری كشتوكاڵ ئەنجام دەدات، ئینجا زیاتر لە چ بوارێك پێویستیان پێی ھەیە، لەو بوارەدا پڕۆژە ئەنجام دەدەن".
kdp-
Top