یەكێتیی مامۆستایان: حكوومەت سەركەوتوو بوو.. مووچەی مامۆستایان وەك خۆی لێ دهكرێتەوە
د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەوڵ دەدەن لە كابینەی داهاتوودا پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان نەهێڵن و ژیانیشیان بەرەو باشتر بەرن.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بەپێی ئەو بەڵێنەی بە ئێمە دراوە، بڕیارە لە كابینەی نوێی حكوومەت و دوای سەری ساڵ، مووچەی مامۆستایانی كوردستان دەستكاری بكرێتەوە و پاشەكەوت نەمێنێت، كە ئەوەش بۆ ئێمە و سەرجەم مامۆستایان مایەی دڵخۆشییە و هەنگاوێكی گرینگە، چونكە حكوومەت لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی تا ڕادەیەك سەركەوتوو بووە و لە ڕووی ماددییەوە حكوومەت بە بەراود لەگەڵ چەند ساڵ پێش ئێستا، دۆخی بەرەو باشتربوون ڕییشتووە".
گەرمیانی، هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، یەكێك لە بەڵێنی حزبەكان باشتركردنی ژیانی مامۆستایان بووە، بۆیە ئەگەر بەرنامەی حزبەكانیش بچێتە واری جێبەجێكردنەوە، كارێكی زۆر باش دەبێت، بە تایبەت لە كارنامەی حزبە سەركەوتووەكاندا كە باس لە باشتركردنی گوزەرانی مامۆستایان كراوە.
kdp -
