دوو کەس لە کاتی دزیکردن دەستگیر کران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25\10\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 10:00ی شەوی 23\10\2018، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور توانیان دوو تۆمەتبار لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزی لە گەڕەکی سەربەستیی ٣٢ ی پاڕک دەستگیر بکەن.
لەم بارەیەوە ئومێد عارەب، ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور بە ئەکاونتی پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاندووە، کە کەوا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیان ناوە، کەوا دەیانویست دزی لە ماڵێک بکەن و لە کاتی دزییەکەدا تۆمەتباران دوو چەکی کڵاشیکۆف و دەمانچە و ڕومانەیان پێ بووە.
جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون، دادەوەریش بڕیاری بەندکردنی تۆمەتباران بە ماددە (٤٤۲) لە (ی. س. ع) دا.
باسنيوز
