کارەبای سلێمانی: ڕێکاری توندی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگرینە بەر
لە ڕاگەیەندراوێكدا، كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كردەوە، ئەو كەسانەی سەرپێچی نایاساییان بۆ سەرتۆڕی كارەبای نیشتیمانی كردووە لە كارگە و كاری بازرگانی و پیشەسازی، هەڵمەتی بەدواداچوون بۆ سەر ئەوانە دەكرێت بۆ دۆزینەوەیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كراوە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ستكاریی پێوه‌ری كاره‌با، یان سه‌ر پێچییه‌كیان كردووه، له ئه‌مڕۆوه تا 1/12/2018 به په‌له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر لیژنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچییانه بگرێت، جگه‌له سزای دارایی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌كرێت و رێكاری توندی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئاگادارمان بكاته‌وه له بوونی سه‌رپێچی و زیاده‌ڕه‌وی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با، به‌پێی یاسا پاداشت ده‌كرێت و ناویشی پارێزراو ده‌بێت".
باسنيوز
