سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە دەکات
کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/10/2018، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و زیانێکی ماددی زۆری بە خاوەن دوکانەکان گەیاند.
دوای ئاگرەکە، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بازاڕەکەی کردووە و گفتوگۆی لەگەڵ خاوەن دوکان و کاسبکارەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر کردووە.
ئومێد خۆشناو، کە لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە، لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) داوا دەکات دەزگا تایبەتمەندەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە بکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بە چەند خاڵێک کردووە، کە پێویستە دەزگا تایبەتمەندەکانی حکوومەت لە بەرامبەر ئەو رووداوە، ئەنجامی بدەن:
- لێکۆڵینهوه له هۆکاری سوتانهکه.
- لێکۆڵینهوه له کهمتهرخهمیی زوو کۆنتڕۆڵنهکردنی ئاگرهکه.
- دهستنیشانکردن و تهخمینکردنی زیانی کاسبکارانی بازاڕهکه.
- ههوڵدان بۆ چاککردنهوهی بازاڕهکه و قهرهبووکردنهوهی پێویست به زیانلێکهوتووان.
باسنيوز
