لە پۆڵۆنیا قوتابیه‌كی كورد دکتۆرای لە بابەتێکی گرنگ بەدەستهێنا

لە پۆڵۆنیا قوتابیه‌كی كورد دکتۆرای لە بابەتێکی گرنگ بەدەستهێنا
له‌ زانكۆی پۆلیتەكنیكی پۆڵۆنیا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی (مه‌ده‌نی) قوتابی دكتۆرا حه‌سه‌ن علی سوڵتان، توانی زۆر به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ست بهێنێت له‌ بابه‌تێكی زۆر گرینگ و پێویست بۆ ھه‌موو جیھان و به‌تایبه‌ت بۆ عێراق و ئه‌و ناوچه‌یه‌.


توێژینه‌وه‌ی ئەو قوتابییە کوردە، له‌بواری چۆنیه‌تی دیزاینكردن و دروستكردنی تاوه‌ر و نهۆمه‌ هه‌ستیاره‌كان بوو به‌جۆرێك كه‌ بتوانن به‌رگری بكه‌ن له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی و ڕووداوی جیاجیا و ئه‌و وزه‌یه‌ی له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ دروست ئه‌بێ نه‌بێته‌ ھۆی ڕووخانی جێگایه‌كه‌.


لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ و ئه‌نجامه‌كانی شتێكی نوێیە له‌ زانستی بیناسازی، نەک ھه‌ر له‌ پۆلۆنیا به‌ڵكو له‌ ئه‌وڕووپا و جیھانیش.


له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌ پۆڵۆنیا ده‌ستخۆشی له‌م قوتابییه‌كه‌ كراوه‌ له‌ مه‌راسیمكێدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێدرا.
bas news-
Top